سلێمانی... كۆگایەكی جگەر و گۆشت دادەخرێت

12/06/2019

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت كۆگایەكیان داخست، كە تەواوی خواردنەكانی ناوی بۆگەنیان كردوە و دوكانەكەشی بەهۆی پیسییەوە كرمی تێدابووە.
قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەپێی راپۆرتی لیژنەی یەكی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانییەوە ئاگاداركرانەوە لە بوونی كۆگایەكی  گۆشت و جگەر لە گەڕەكی سابونكەرانی شاری سلێمانی كەمەبەست لێی فرۆشتنیان بووە لەسەر عەرەبانە، لیژنەكە سەردانی ئەو كۆگایەی كردووە و دەركەوتووە بڕێكی زۆر جگەر و گۆشتی خراپبوو كەشێوەیەكی خراپ هەڵگیراوە بۆگەنیان كردبوو دوكانەكەشی بەهۆی پیسییەوە كرمی  تێدابووە،  دەستیان بەسەر بڕی زیاترلە 40 كیلۆ گرام جگەرو پارچەی  ئاژەڵی گەورە گرتووە كە لە دوكانەكەیدا بووە .
ئاماژە بەوەكراوە، هەر بەپێی راپۆرتی لیژنەكە ئەو كۆگایە هیچ مەرجێكی تەندروستی و ژینگەیی تێدا نەبووە و هیچ مۆڵەتێكیشی نەبووە، دوای چەندجار ئاگاداركردنەوە و غرامەكردن و داخستن بەهۆی پابەند نەبوون بەمەرج و ڕێنماییە تەندروستی و پیشەییەكانەوە،  لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی كۆگاگە دادەخرێت تا ئەو كاتەی پابەندی تەواوی مەرجەكان كاركردن دەبێتەوە ، هەربۆیە تەواوی ئەو جگەروگۆشتەی ناو كۆگاكە لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناودەبرێت .

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group