دەولەت باخچەلی: لە توركیادا كوردستان بونی نییە و ناشبێت

12/06/2019 جیهان

نەوا
دەولەت باخچەلی سەرۆكی گشتیی پارتی نەتەوەپەرستی توركیا "مەهەپە" دەڵێت "لە توركیا، كوردستان و لازستان نییە، لەمەودواش نابێت".
دەولەت باخچەلی لە هەژماری خۆی لە تویتەر دەربارەی ''كوردستان'' بابەتێكی بڵاوكردوەتەوە و نوسیویەتی "لە توركیادا، كوردستان و لازستان نییە، لەمەودواش نابێت. ئەوانەی هەوەسی ئەوە گرتوونی شتێكی وا هەبێت هەموو كاتێك خۆیان لەبەرانبەر وڵاتپارێز-نەتەوەپەرستەكاندا دەبیننەوە".
سەرۆكی گشتی مەهەپە دەشڵێت "لە بەڵێنەكەمان پەشیمان نەبوینەتەوە، هەڵوێستمان لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ هەروەك یەكە. ئەوانەی نابەجێ كەوتوونەتە رەخنە لە پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی، ئەوانەی بەهەڵە لێكدانەوە بۆ بێدەنگیمان دەكەن، ئەوانەی هێورییمان بەپێچەوانەوە دەخوێننەوە، كەسانی بوغزاوی شاراوەن كە خزمەت بە ئومێدەكانی فرەنەتەوە، بێ ناسنامە و بێ رەگوریشەكان دەكەن. بەرەنگاریمان دژبە ئەمانە تا دواسات بەردەوامیی دەبێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group