عیراق رۆژێكى دیكه‌ی كرده‌ بۆنه‌ى نیشتمانى

پێش 2 هەفتە عێراق

نه‌وا
په‌رله‌مانى عیراق رۆژى 13ى حوزه‌یرانى هه‌موو ساڵێكى كرده‌ بۆنه‌ى نیشتمانى، كه‌ تێیدا فه‌تواى جیهاد دراو حه‌شدى شه‌عبى پێكهێنرا.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عیراقى بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، په‌رله‌مانى عیراق له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆیدا ده‌نگى دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى رۆژى 13ى حوزه‌یرانى هه‌موو ساڵێك بۆنه‌ى نیشتمانى بێت.
له‌ یاساكه‌دا هاتوه‌ "له‌سه‌ر رێنمایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رۆژى 13ى حوزه‌یرانى هه‌موو ساڵێك بۆنه‌ى نیشتمانییه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ده‌ركردنى فه‌تواى جیهاد و پێكهێنانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستیى داعش".
داواش له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه‌ ده‌ستبكات به‌جێبه‌جێكردنى یاساكه‌ و دانانى له‌ لیستی پشو و بۆنه‌كاندا.
دواى ئه‌وه‌ى رێكخراوى داعش ناوچه‌یه‌كى فراوانى عیراقى داگیركرد و شارى به‌غداو ناوچه‌كانى باشور كه‌وتنه‌ مه‌ترسییه‌وه‌، رۆژى 13-6-2014 مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ى عیراق داواى چه‌كهه‌ڵگرتن و جیهادى كرد و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه‌ خۆبه‌خشێكى زۆر به‌ده‌م داواكه‌وه‌ چون و حه‌شدى شه‌عبى پێكهێنرا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group