عیراق گرانترین ئینتەرنێتی هەیە لەناو وڵاتانی عەرەبیدا

01/07/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
دامەزراوەی "ئاكامی" بۆ ئینتەرنێت و تایبەتمەند لەبواری خێرایی ئینتەرنێت لە داونلۆدكردن و ئەپلۆد لەسەرئاستی جیهان ئاشكرایكرد، عیراق خاوەنی گرانترین نرخی ئینتەرنێتە لەناو وڵاتانی عەرەبیدا.
دامەزراوەكە لەراپۆرتێكدا، كە 185 وڵاتی جیهانی تێدا وەرگیراوە، ئاماژەی بەوەداوە، لەخێرایی ئینتەرنێتدا عیراق لە پلەی 179یەمی وڵاتانی جیهاندا دەبینرێت، بەوپێیەش پلەی یەكەمی هەیە لە خاوترین ئینتەرنێت لەناو وڵاتانی عەرەبیدا، بەشێوەیەكی گشتی خێراییەكەی لە چركەیەدا 0.75 مێگابایتە، لەگەڵ ئەوەشدا نرخەكەی بەراورد بە هەموویان، گرانترە.
رونیشكراوەتەوە، ئەفغانستان و سودان لەپێش عیراقەوەن لەخێرایی داونلۆد و پلەكانی 167 و 173یان گرتوە.
بەپێی هەمان راپۆرت، كە تێیدا بۆچونی هاووڵاتیانی عیراقی تێدا خراوەتەڕو، ئاماژەیان بەوەداوە، خێرایی ئینتەرنێت لە عیراقدا لەئاست پێویستدا نییە بەتایبەتی بۆ وەرگرتن و ناردنی داتا، تەنانەت بە كەڵكی پەیوەندیكردنی ئۆنلاین بە دەنگ و ڤیدیۆش نایەت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group