نه‌وا
لیۆنێل میسی له پاش كرانه‌ده‌ره‌وه‌ی به كارتی سور ده‌ته‌قێته‌وه و هێرش ده‌كاته‌سه‌ر رێكخه‌رانی كۆپا ئه‌مریكا.
شه‌وی رابردو له یاری دیاریكردنی پله‌ی سێیه‌می و چواره‌می كۆپا ئه‌مریكادا، له خوله‌كی 37دا میسی به كارتی سور راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه كرایه‌ده‌ره‌وه و پاش یارییه‌كه‌ش بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی "ده‌كرا هه‌ردووكمان (گاری میدل) به كارتی زه‌رد ئاگادار بكراینایه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر سیستمی ڤار به‌كاربهێنرایه، به‌ڵام وه‌كو پێشتریش وتم، به‌كارنه‌هێنانی كاریگه‌ری هه‌بوو".
هه‌روه‌ها هێرشی كرده‌سه‌ر یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مریكای لاتین "كۆنمیبۆڵ" و به لایه‌نگیری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل تۆمه‌تباری كردن. له‌وباره‌یه‌شه‌وه به‌هره‌مه‌نده‌كه‌ی ئه‌رجه‌نتین و جیهان وتی "پێویست ناكات به‌شێك بین له‌و گه‌نده‌ڵییه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و بێڕێزییه‌ی به‌درێژایی ئه‌م ماوه‌یه روبه‌ڕوی بوینه‌وه".
هه‌روه‌ها دوپاتیكرده‌وه، كه هه‌میشه ده‌یه‌وێت راستگۆ بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به هێوری ده‌ڕۆن و سه‌ربه‌رزن و خودی خۆیشی شانازی به‌و گروپه یاریزانه‌وه ده‌كات، كه یاریان له‌گه‌ڵدا ده‌كات. هه‌روه‌ك به پێویستی ده‌زانێت كه لیۆنێل سكالۆنی راهێنه‌ریش له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام بێت.