بۆچی بزوتنەوەی نوجەبا رەتیدەكاتەوە لەگەڵ سوپای عیراقدا تێكەڵ ببێت؟

11/07/2019 عێراق

نەوا
بزوتنەوەی چەكداریی "نوجەبا"ی عیراقی رەتیدەكاتەوە لەگەڵ دامەزراوە سەربازیەكاندا تێكەڵ ببێت و پێیانوایە، ئەو دامەزراوانە لەگەندەڵیدا نقوم بوون، بەڵام بزوتنەوەكە لەسەر بنەماكانی عەقیدە بنیادنراوە و ئەو یەكگرتنەی هێزەكانی حەشدی شەعبی-یش لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان لە بەرژەوەندی عیراقی دانانێت.
بزوتنەوەی نوجەبا بڵاویكردوەتەوە، دامەزراوەی سەربازی، گەندەڵی زۆری تێدایە، بەڵام بزوتنەوەكە لەسەر بنەماكانی عەقیدە بنیادنراوە. هەروەك وای دەبینن هەنگاوی یەكگرتنی حەشدی شەعبی و سوپای عیراقی هەڵەیە و لەبەرژەوەندی عیراق و ئاسایشی وڵاتدا نییە.
بەپێی زانیارییەكان، بزوتنەوەی نوجەبا مەرجی قورسی داناوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و تێكەڵبون لەگەڵ سوپادا ئەوەش وای لە سەرۆك وەزیران كردووە بۆچوونی شارەزایان وەربگرێت و بیر لەوەبكاتەوە بڕیارەكە قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ‌ بكات.
بزوتنەوەی نوجەبا و چەندین لایەنی دیكەی حەشدی شەعبی بەوە تۆمەتبار دەكرێن، كە زۆر نزیكن لە ئێران و كار بۆ ئەو وڵاتە دەكەن و ئەوەش هۆكاری ئەوەیە رەتیدەكەنەوە تێكەڵاوی سوپای عیراق ببن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group