بەرپرسێكی پارتی: وتارەكەی مەسرور بارزانی واتە ئیتر مۆدێلێكی تازەی حوكمڕانی دەستپێدەكات

11/07/2019

نەوا
بەرپرسێكی پارتی جەختدەكاتەوە لەمڕۆوە مۆدێلێكی تازەی حوكمڕانی دەستپێدەكات.
عەتا شێخ حەسەن وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە لە بەرنامەی ئاراستەی رادیۆی نەوادا رایگەیاند: "دەبێت لایەنە سیاسییەكانی ناو حكومەت و دەرەوەی حكومەتی هەرێم بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بكەن".
لەبارەی وتاری مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانیش لەدوای سوێندخواردنی لە پەرلەمان، كە وتی "رێگەنادەین هیچ وەزیرێك لەدەرەوەی كارنامەی حكومەت مامەڵە بكات"، عەتا شێخ حەسەن دەڵێت "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كارنامەیەكی هەیە، كە بەرەنجامی رێككەوتنە سیاسییەكانە و رەنگە وتەكەی مەسرور بارزانی-یش بۆ ئەوە بوبێت بیری وەزیرەكان بخاتەوە و بەرای گشتی كوردستانیش بڵێت ئیتر مۆدێلێكی تازەی حوكمڕانی دەستپێدەكات".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group