حكومەتی هەرێم راگەیەنراوێك لە بارەی رووداوەكەی ترابزۆن بڵاودەكاتەوە

19/07/2019

نەوا
حكومەتی هەرێمی كوردستان نیگەرانی خۆی لە رووداوی هێرشكردنە سەر گەشتیارانی هەرێم لە ترابزۆنی توركیا دەربڕی و رایگەیاند: ئاڵای كوردستان ئاڵایەكی دەستوریە لە ناو عێراقدا.
لە راگەیەنراوێكدا وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە: لە چەند رۆژی رابردوودا چەند هاووڵاتییەكی هەرێمی كوردستان لە شاری ترابزۆنی توركیا، تووشی پەلاماردان و دەستدڕێژی بوونەوە بە هۆی ئەوەی ویستوویانە بە ئاڵای كوردستانەوە وێنە بگرن، دواتر دەستگیراون و بە نیازن بیاندەنە دادگە.
راشیگەیاندووە: ئاشكرایە ئاڵای هەرێمی كوردستان، ئاڵایەكی دەستوورییە لە ناو عێراقدا و پێشتریش لە فرۆكەخانەكان و هۆلەكانی پێشوازی لە توركیا دانراوە بۆ پێشوازیكردن لە شاندەكانی هەرێمی كوردستان.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە: سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ویڕای دەربڕینی نیگەرانی لەو رووداوە ، لایەنە پەیوەندییدارەكانی هەرێمی كوردستانیشی راسپارد كە لە گەڵ بەرپرسانی توركیا قسە بكەن، تاوەكو بە زووترین كات گەشتیارانی هەرێمی كوردستان ئازاد بكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group