وان.. زیاتر لە هەزار و 500 كۆچەر دەستگیركران

19/07/2019

نەوا
لە وان لەماوەی یەك هەفتەدا زیاتر لە هەزار و 500 كۆچەر دەستگیر كراون كە بەنایاسایی چوونەتە توركیا.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە لە وان لە نێوان 10 - 18ی تەمموز كاریان كردووە لەسەر بازرگانی كردن بە مرۆڤ و قاچاخچێتی كۆچەران.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە لە هەریەك لە شارۆچكەكانی ئەدرەمیت، ئیپەكیۆڵو، توشبا، چاڵدران، گەڤاش، گورپنار و ئۆزاڵپ تیمەكانی بەرەنگاری  بازرگانی كردن بە مرۆڤ و قاچاخچێتیەوە هەزار و 535 كۆچەری نایاسایی ئێرانی، ئەفغانی، پاكستانیان دەستگیر كردووە و دووانیش دەستبەسەرن.
ئەوەش خراوەتەرشوو، كە كۆچەرە نایاساییەكان دوای رێكارەكانیان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی كۆچ كراون.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group