نه‌وا
پارته چه‌په‌كانی باشور و باكوری كوردستان مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش راده‌گه‌یه‌نن و داوا ده‌كه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئه‌و مه‌ترسیه نه‌هێڵێت.
له‌وباره‌یه‌وه له پرێس كۆنفرانسێكدا له شاری هه‌ولێر، نوێنه‌ری پارته چه‌په‌كانی باشور و باكوری كوردستان وتی "بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسی و رێگرتن له خۆرێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و گروپه تیرۆریستیانه، پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پشتیوان و هاوكاربن، هه‌روه‌ها پرسی سیاسی له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان پرسی سه‌ره‌كی جیهان و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و ساڵانی رابردو به شه‌ڕو هێزی زۆرداری ئه‌و پرسه به‌ڕێكراوه و به‌وهۆیه‌وه تائێستا چاره‌سه‌رێك نه‌بوه، بۆیه پێویسته هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه رێی سیاسی و دیالۆگ بۆ ئه‌و چاره‌سه‌رییه په‌یڕه‌و بكه‌ن".
ئاماژه به‌وه‌شكرا، ده‌بێت خواستی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له‌به‌رچاو بگیرێت و به دیالۆگ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.