"هەرێمی كوردستان پارە لەهاوڵاتیانی عەرەبی وەردەگرێت"

12/08/2019 عێراق
نەوا
جەواد موسەوی ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەسەر پشكی ئیئتلافی سائرون دەڵێت، هەر هاوڵاتیەك سەردانی هەرێمی كوردستان بكات 10 هەزار دیناری لێ وەردەگیردرێت و لەیەك مانگ زیاتریش بۆیان نییە بمێننەوە، داواش دەكات هەمان مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیانی هەرێم بكرێت.
موسەوی لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەوەی حكومەتی هەرێم دەیكات بەوەی رێگە نادات هاوڵاتیان بچنە باكوری عیراق ئەگەر 10 هەزار دینار نەدەن پێچەوانەی یاساو دەستوری عیراقییە.
ئاماژەی بەوەشداوە، نازانین ئەو پارەیە بۆ وەردەگیردرێت یان دەچێتە چ خەزێنەیەكەوە، هەروەها هاوڵاتیان رووبەڕووی رێوشوێنی ئەمنی ناچاری دەبنەوەو رێگەیان پێنادرێت لەمانگێكیش زیاتر بمێننەوە.
ئەو پەرلەمانتارە داواش لە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران دەكات پارێزگاری لە دەستور بكەن كە سوێندیان خواردووە بۆ پاراستنی هەروەها لەسەریان پێویستە ئەو رسوماتە هەڵوەشێننەوە، یان فەرمان بە لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەن ئەوانیش هەمان مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیانی هەرێمدا بكەن و ناچاریان بكەن بۆ هاتنە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشور رسومات بدەن، ئەگەر نەتوانین دەستور بپارێزین و مادەكانی بە دادپەروەرانە جێبەجێ بكەین ئەوا گەل هەڵوێستی دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group