كاتی گەڕانەوەی یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان راگەیەنرا

13/08/2019

نەوا
وا بریارە هەفتەی داهاتوو یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە: "رۆژی شەممە 17-8-2019 یەكەم كاروانی حاجیان لە عەرەبستانی سعوودیەوە دەگەنەوە فڕۆكەخانەی هەولێر.
شایانی باسە تا ئێستا دوو حاجی هەڕیمی كوردستان لە سعودیە كۆچی دواییانكردوە، ئەمساڵ 7 هەزار و 130 كەس لە هەرێمی كوردستان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج چوونەتە سعودیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group