وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزار: 208 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی كوردستان

پێش 1 هەفتە

نەوا
وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە رێكەوتی 8ی ئاب تاكو 12ی ئاب  زیاتر لە 208 هەزار گەشتیار هاتۆتە شارەكانی هەرێمی كوردستان و هاتنی گەشتیارانیش بەردەوامە.
نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، لە رێكەوتی 8ی ئاب تاكو 12ی ئاب  زیاتر لە 208 هەزار گەشتیار هاتۆتە شارەكانی هەرێمی كوردستان، زۆربەی گەشتیاران لە خوارو ناوەڕاستی عیراق هاتوون.
ئەوەشی راگەیاندووە، ئەمە ئاماری سەرەتاییەو لە كۆتایی رۆژی جەژن ئاماری كۆتا رادەگەیەنین چونكە هاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەكە لە زیادبووندایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group