بەشیر حەداد: كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا دەستور نییە، جێبەجێكردنی دەستورە

پێش 4 هەفتە عێراق

نەوا
جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێیوایە یەكڕیزی و پێكەوەیی كورد رۆڵێكی كاریگەری دەبێت بۆ چارەسەری كێشەكان لەگەل بەغدا و دەشڵێت: "چارەسەری سەرەكی گرفتی نێوان هەرێم و بەغدا جێبەجێكردنی دەستورە، بەڵام ئێستا كە حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی دەیەوێت لەرێگەی دەستور و یاساوە لەگەڵ كورد رێكبكەوێت یەكێك لە هۆكارەكانی دژایەتیكردنی لەلایەن بەشێك لەلایەنە عەرەبیەكانەوە ئەو بابەتەیە".
بەشیر حەداد، جێگری دوەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای گۆڕانی راگەیاندووە: كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا دەستور نییە، چونكە دەستور و یاسا مافی بە پێكهاتەكان داوە لەناویاندا كورد، بەڵام كێشە لە جێبەجێنەكردنی دەستور و ئەو ئەقڵیەتە شۆڤێنییەدایە كە لای زۆرێك لە لایەنە سیاسی و كەسایەتیە عێراقیانە هەیە بەرامبەر كورد.
دەشڵێت: "پێویستە بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەگەڵ ئەو لایەنانە گفتوگۆ بكرێت كە نزیكترن لە كورد، حكومەتی ئیستای عێراقیش نزیكترین حكومەتە كە بیەوێت كێشەكان لەگەڵ كورد چارەسەر بكات، بەڵام ئەویش دیسان لە ناوەند فشاری لەسەرە و یەكێك لە هۆكارەكانی ئەو فشارانەی لەسەر حكومەتی عادل عەبدولمەهدیە ئەوەیە كە دەیەوێت كێشەكان بە دەستور و لە رێگەی یاساییەوە لەگەڵ كورد چارەسەر بكات، واتە یەكێك لە هۆكارەكانی دژایەتی حكومەتی عەبدولمەهدی ئەوەیە كە دەیەوێت لەگەڵ كورد رێكبكەوێت".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group