نه‌وا
به‌پێى نوسراوێكى ساسان عه‌ونى وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار كارى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانییه‌كان راگیراوه و داوایان لێكراوه له 18-8-2019 تا ماوه‌ى یه‌ك مانگ هیچ بڕیارێك ده‌رنه‌كه‌ن.
له‌و نوسراوه‌دا، كه واژۆى ساسان عه‌ونى پێوه‌یه، ئاگاداری ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان كراوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستى پێداچونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نه‌كان له گشت شار‌و شارۆچكه‌كاندا، بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ ده‌ركردنى بڕیار راگیراوه.
هه‌روه‌ها له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه "بڕیاره‌كه له 18-8-2019ه‌وه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و تا 22-9-2019 ده‌خایه‌نێت و بڕیاره‌كه‌ش بۆ هه‌موو بابه‌ته‌كانه".
نوسراوه‌كه ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى (هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك، كه‌لار و هه‌ڵه‌بجه) و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانیه‌كانى هه‌مان ئه‌و پارێزگا و قه‌زایانه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شاره‌وانیه‌كانى راپه‌ڕین و سۆرانیش كراوه.