رانیە.. دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا گیرا

25/08/2019

نەوا
پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردەوە، لەسەر فەرمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا گرتووەو شۆفێرەكەشیان دەستگیركردووە.
لە راگەیەنراوێكی پۆلیسی راپەڕیندا باس لەوەشكراوە، ئۆتۆمبێلە دزراوەكە پیك ئاپی دەبڵ قەمەرەی مۆدێل 2001 بووەو شۆفێرەكەشی بەمادەی 443ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، كە ئۆتۆمبێلە دزراوەكە و تۆمەتبارەكە گواستراونەتەوە بۆ بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، ئەوەش بەگوێرەی تایبەتمەندی شوێنی رووداو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group