نه‌وا-لاڤه كورده
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئاشكرایده‌كات، ئه‌و پاره‌یه‌ی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان كه دیار نه‌مابوو، گه‌ڕێنرایه‌وه و راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس كرایه‌وه.
رائید به‌رزان عوسمان وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "دوا نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه كه‌سوكاری ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا پاره‌ی موچه‌ی كه‌مئه‌ندامانی بردبوو، پاره‌كه‌یان راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕی پاره‌كه 186 ملیۆن دینار بوو، ئه‌و ژنه فه‌رمانبه‌ره‌ی له‌سه‌ر بردنی ئه‌و پاره‌یه‌ش ده‌ستگیركرابوو، تائێستا ئازاد نه‌كراوه.
رۆژی دووشه‌ممه كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند، فه‌رمانبه‌رێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌زوور له‌سه‌ر دیارنه‌مانی بڕی 186 ملیۆن دینار موچه‌ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ده‌ستگیركراوه.