نه‌وا
له سنوری قه‌زای پێنجوێن نزیكه‌ی چوار هه‌زار داری سروشتی ده‌بڕدرێت و ئاگری تێبه‌ر ده‌درێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانیش ده‌ڵێت "بڕینی داری سروشتی خه‌ریكه له حاڵه‌ته‌وه ده‌بێته دیارده".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، بڕینی داری دارستانه‌كان كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤایه‌تی به‌وه‌ی نه‌بوونی ژماره‌ی داری پێویست ده‌بێته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی فلته‌ره‌كانی پاكڕاگرتنی ئاووهه‌وا. هه‌روه‌ها راماڵینی خاك له وه‌رزی زستان و باران باریندا، سه‌رئه‌نجام پیسبوونی ئاووهه‌واو تێكچوونی ژینگه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌داخه‌وه بڕینی داری سروشتی-یش خه‌ریكه له حاڵه‌ته‌وه ده‌بێته دیارده و هه‌ندێك له هاووڵاتیان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان ده‌ستده‌خه‌نه سروشت و ژینگه‌وه‌و ده‌یشێوێنن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، دوای گه‌یشتنی هه‌واڵێك كه گوایه له سنوری گونده‌كانی (بناوه سوته و سه‌رنه‌وان) سێ هاووڵاتی ژماره‌یه‌كی زۆر له داری سروشتیان بڕیوه‌ته‌وه و ئاگریان تێبه‌رداوه، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌یه‌ك له به‌شی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن گه‌یشتنه شوێنی روداوه‌كه و دوای هه‌وڵ و ماندوبونێكی زۆر توانیان ئاگره‌كه بكوژێنه‌وه‌و ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له داری بڕاوه، كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت به چوار هه‌زار دره‌خت، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش رێكخراوه و راده‌ستی دادوه‌ر كراوه بۆ وه‌رگرتنی رێكاری یاسایی.