له‌ روداوێكی هاتوچۆدا كه‌سێك له‌ سه‌نگه‌سه‌ر گیانی له‌ده‌ستدا

11/09/2019

نه‌وا
لە ئاكامی دوو روداوی هاتوچۆ لەسەنگەسەر كەسێك گیانی لەدەستدا‌، یەكێكی دیكەش برینداربو.
نەقیب رەشید عەلی لێپرسراوی بنكەی هاتوچۆی سەنگەسەر رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ روداوێكی پێكدادانی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامی سەرەكیی گەڕەكی (هەواری نوێ) لە ناحیەی سەنگەسەر رویدا و بەهۆیەوە شۆفێری یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان، كە پیاوێكی تەمەن 69 ساڵ بووە، گیانی لەدەستدا.
دوای ئەوەی كوڕی قوربانیی روداوەكەی یەكەم بە هەواڵەكە دەزانێت، لە رێگەی چوون بۆ نەخۆشخانە، ئەویش توشی روداوی هاتوچۆ دەبێت و بریندار دەبێت.
لێپرسراوی بنكەی هاتوچۆی سەنگەسەر وتیشی "دەستبەجێ مەفرەزەكانمان بۆ لێكۆڵینەوە گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە و بەدواداچون بۆ روداوەكە دەكەن".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group