داوا دەكرێت بۆ رووبەڕووبونەوەی زیادەڕەویی هێزی تایبەت دابینبكرێت

11/09/2019

نەوا
داوا لە سەرۆكی داواكاری گشتیی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت هێزی تایبەت بۆ بەشی زیادەڕەوی شاروانی سلێمانی دابینبكەن.
فەرمانگەی داواكاری گشتیی سلێمانی بەنوسراوێك داوای لە سەرۆكی داواكاری گشتی و ئەنجومەنی وەزیران كردووە هێزی تیابەت بۆ رێگری و لابردنی ئەو زیادەڕەویانەی دەكرێتە سەر زەوی و زار و موڵكی دەوڵەت دابینبكرێت چونكە “ئەوە تەنها ئەركی فەرمانبەرانی بەشی زیادەڕۆیی نییە كە فەرمانباری مەدەنین و ناتوانن وەك پێویست بە ئەركی خۆیان هەستن.”
لەنوسراوەكەدا كە واژۆی دادوەر مەهدی ڕەشید فەرەج بەڕێوبەری فەرمانگەی داواكاری گشتیی لەسەرە هاتووە، لەماوەی ڕابردوودا فەرمانگەكە چەندین نوسراوی ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە كە بە ھەزاران سكاڵایان دەربارەی زیادەرەوی جوڵاندووە، "بەڵام ئەوە نەك ڕێی لێنەگیراوە بەڵكو زیادەڕەوی بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە."

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group