نه‌وا
ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه بۆ پێدانی داتا و زانیاریی پێویست له‌باره‌ی گفتوگۆی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و پرسی نه‌وت و بودجه.
له كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان بكات، زانیاری و داتای پێویست بدرێته په‌رله‌مان له‌باره‌ی گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ پرسه‌كانی نه‌وت و بودجه.
وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پێكدێت له (ئامانج ڕه‌حیم) سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و (ئومێد سه‌باح) سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و ژماره‌یه‌ك له لیژنه‌كانی په‌رله‌مان كۆده‌بنه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی حكومه‌ت، جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا دوێنێ ئاشكرایكرد، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به پرسی بودجه و به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی بودجه‌ی 2020-ی عیراقدا.
هه‌روه‌ها وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی هه‌رێمی دوپاتكرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور.