بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی كۆبوونەوە

12/09/2019 عێراق
نەوا
بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، رۆژی پێنجشەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە عادل عەبدولمەھدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
بەگوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار، كۆبوونەوەكە سەبارەت بە دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و جیهان بووە.
لە میانی دیدارەكەدا باس لە گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی وڵات و ئاستی جێبەجێكراوی كارنامەی حكومەت و گرنگی خستنەگەڕی ھەوڵەكان كرایەوە لە پێناو بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پێویستەكان بە هاووڵاتییان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group