قەدۆ: هەندێك ئاژاوەگێڕی پارتی نرخ بۆ هیچ یاساو عورفێك دانانێن

12/09/2019 عێراق
نەوا
دوای ئەوەی پەرلەمانتارێكی پارتی یموكراتی كوردستان و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا سەربە هەمان حزب ئاشكرایانكرد لەلایەن حەشدی شەعبیەوە هەوڵی تیرۆركردنیان دراوە، حەنین قەدۆ ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەسەر پشكی پێكهاتەی شەبەك دەڵێت "ئەوەی رویدا سوكایەتیكردن بوە بە خاڵێكی پشكنین و هەندێك ئاژاوەگێڕی پارتی رێزی هیچ یاسا و عورفێك ناگرن".
قەدۆ لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی "وادیارە هەندێك ئاژاوەگێڕی پارتی نرخ بۆ هیچ یاساو عورفێك دانانێن و وا هەڵسوكەوت دەكەن نەینەوا بەشێكە لە هەرێم، ئەوەش لەشێوازی هەڵسوكەوتیان لەگەڵ خاڵە پشكنینە ئەمنیەكانی نەینەواوە دەردەكەوێت بەشێوەیەك لەوانەیە ببێتەهۆی كێشەی ئەمنی و پەیڕەوكردنی بنەمای یاسای دارستان".
وتیشی "خاڵە پشكنینە حكومیەكان پیرۆزن و پێویستە رێزیان لێبگیرێت و سوكایەتیان پێ نەكرێت، چونكە سوكایەتیكردن پێیان سوكایەتییە بە حكومەت و یاسا".
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكرد، ئەوەی لە خاڵی پشكنینی كۆكجەلی رویدا سوكایەتییە بە یاساو ئەو موجاهیدانەی سورن لەسەر دابینكردنی ئاسایش لەم بارودۆخە ئەمنیە هەستیارەدا، پەرلەمانتار شێروان دوبەردانی ناسراوە بەوەی هەڵوێستەكانی دژی حەشدی شەعبیە و هەوڵی دروستكردنی تەنگژە دەدات لەپێناو جێبەجێكردنی سیاسەتە مەترسیدارەكانیان تایبەت بە داهاتوی نەینەوا و عیراق و ئەو روداوەش كۆتا روداو نابێت.
پێشتر شێروان دوبەردانی ئەندامی پەرلەمانی عیراق و سیروان رۆژبەیانی جێگری پارێزگاری نەینەوا رایانگەیاند، لە خاڵی پشكنینی كۆكجەلی لەباشوری موسڵ لەلایەن حەشدی شەعبی و سوپاوە هەوڵی تیرۆركردنیان دراوەو هێرشكراوەتەسەر ئۆتۆمبێلەكانیان ئەوەش سوكایەتیكردنە بەیاسا و دەستور، چونكە پەرلەمانتار حەسانەی هەیە، هەروەها ژمارەیەك پاسەوانیان رفێندراون و لێیان دراوەو سوكایەتیان پێكراوەو دوای چەند كاتژمێرێك ئازادكراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group