لەبارەی گەڕانەوەی پەنابەرانی عێراقی پەیامێك بڵاوكرایەوە

18/09/2019 عێراق

نەوا
جێگری وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاندوە، حكومەتی عێراق پشتگیری ئەو كەسانە دەكات كە لەسەر خواستی خۆیان دەگەرێنەوە.
لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵی روسیا تودەی، جاسم عەتیە جێگری وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق راگەیاندوە" لەچەند ڕۆژی داهاتوودا وەفدێكیان دەنێرنە شاری جنێفی پایتەختی سویسرا بۆ تاوتوێكردنی پرسی پەنابەران و ئەو پەنابەرانەی كە هیچ دیكیۆمێنتێكی فەرمیان نییە بیسەلمێن كە ئەوان هاوڵاتی عێراقین".
جێگری وەزیری كۆچی عێراقی ئاشكرایكردوە" حكومەتی عێراق پشتگیری ئەو كەسانە دەكات كە لەسەر خواستی خۆیان دەگەرێنەوەو لەهەوڵدان لەگەڵ چەند وڵاتێكی ئەوروپی بۆ كەمكردنەوەی ئەو ڕێكارانەی كە عێراقییە كۆچبەرەكانی پێدەنێردرێتەوە".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group