پۆلیسی هەولێر: كوڕێك بە تۆمەتی كوشتنی دایكی دەستگیركرا

23/09/2019


نەوا- سەعید عەبدوڵا- هەولێر


پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە كۆمەڵگەی مورتكە ژنێك كوژراوە و بە تۆمەتی كوشتنەكەشی كوڕەكەی دەستگیركراوە.
هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ڕادیۆ نەوای ڕاگەیاند، "ئاگادار كراینەوە بە بوونی حاڵەتیكێ كوشتن لە كۆمەڵگەی مورتكە دوای لێكۆڵێنەوە دەركەوت، كە كوڕێك دایكی خۆی كوشتووە، كە خێزانێكی عەرەبن". 
وتیشی: دواتر هەڵمەتی گەڕانمان دەست پێكرد تۆمەتبارەكەمان دەستگیر كرد.
كۆمەلگەی مورتكە كەوتوەتە سەرڕێگای هەولێر كەركووك لە پشت ناحیەی قوشتەپەی قەزای دەشتی هەولێر لەباكووری  خۆرهەڵاتی هەولێر بە دووری بیست كیلۆمەتر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group