هازارد كۆدی نهێنییەكەی كردەوە

05/10/2019 وەرزش

نەوا
پاش چاوەڕوانییەكی زۆر و بێئومێدییەكی گەورە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئیدین هازارد ئەستێرەی بەلجیكی یانەی ریاڵ مەدرید بە درێسی یانەی شاهانەوە یەكەم گۆڵی تۆماركرد.
یارییەكەی ئەمڕۆ لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەچو، ئەنجامیش سەركەوتنی ریاڵ مەدرید بو  بەسەر گرانادابە چوار گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ، یەكێك لە گۆڵەكانیش هازارد بەشێوەیەكی سەرنجڕاكێش تۆماری كرد.
ماوەی هەشت هەفتەیە یارییە فەرمییەكانی ریاڵ مەدرید لە لالیگای ئیسپانیدا دەستیپێكردوە و لە حەوت هەفتەی رابردودا هاندەرانی ریاڵ داوایان لە هازارد دەكرد گۆڵ تۆماربكات، ئەویش دەیوت "دان بەخۆتاندا بگرن، گۆڵ تۆماركردن هەر دێت".
لەگەڵ گۆڵەكەی هازارد، ریاڵ مەدرید سێ خاڵی دیكەی كۆكردەوە و ئێستا بە 18 خاڵەوە لە لوتكەدایە و تاكە تیمی لالیگایە نەدۆڕاوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group