كۆنتی پەشیمانە لەوەی ئەستێرەیەكی بەرشەلۆنەی لەدەستدەرچوە

08/10/2019 وەرزش

نەوا
راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد، ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری ئینتەرمیلان زۆر پەشیمانە لەوەی لە هاوینی رابردودا گرێبەستیان لەگەڵ ئەرتۆرۆ ڤیدال ئەستێرەی بەرشەلۆنە واژۆ نەكردوە.
لەوبارەیەوە ماڵپەڕی "كالچیۆ مێركاتۆ"ی ئیتاڵی بڵاویكردوەتەوە، كۆنتی پێداگر بوە لەوەی ڤیدال بەدەستبهێنێت، بەتایبەت كە لە یوڤانتۆس مەشقی پێكردوە و زۆرباش ناسیویەتی، هەروەك پێی وابوە ئەو یاریزانە چیللییە هۆكاری پتەوكردنی هێڵی ناوەندی تیمەكەی دەبێت.
هەرچەندە چیرۆكەكە زۆری بەسەردا تێپەڕیوە، بەڵام هۆكاری شكستی گرێبەستەكەش بڵاونەكراوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا باس لەوەدەكرێت، كە كۆنتی دوبارە نیگەرانە لەوەی بە هەمان شێوە نەیتوانیوە قەناعەت بە فێرناندۆ یۆرێنتی بكات لەوەی پەیوەندی بە ئینتەرەوە بكات.
یۆرێنتی لە هاویندا دەیتوانی بەبێ بەرانبەر روو لە هەر یانەیەك بكات، كە بیەوێت، بەڵام ئینتەر ئەو هەلەی لە كیسچو، ئەویش پەیوەندی بە ناپۆلییەوە كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group