نه‌وا
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) رایده‌گه‌یه‌نێت، توركیا له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا تاكلایه‌نه ره‌فتار ده‌كات، ده‌شڵێت، له سوریا نه‌كشاونه‌ته‌وه و ته‌نها شوێنی به‌شێك له هێزه‌كانیان گۆڕیوه.
جۆناسان هۆفمان وته‌بێژی پێنتاگۆن رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هێزه‌كانی له‌سه‌ر رێڕه‌وی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا گواستوه‌ته‌وه كه به‌نیازه له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا ئه‌نجامیبدات، بێ ئه‌وه‌ی له ئێستادا هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر ژماره‌ی هێزه‌كانیاندا هاتبێت له‌و وڵاته.
وتیشی، "به‌داخه‌وه توركیا تاكلایه‌نه ره‌فتار ده‌كات و به‌و هۆیه‌وه به‌شێك له هێزه‌كانمان گواستوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراوبن و به دوربن له رێڕه‌وی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا".
هۆفمان راشیگه‌یاند، واشنتۆن سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكوری سوریا باشترین رێگه‌یه بۆ ره‌خساندنی سه‌قامگیری.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا جه‌ختیكرده‌وه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری له په‌یوه‌ندیدایه به مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی دۆخی باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌و ناوچانه.