نه‌وا
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه) مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی وتوه، كه سبه‌ینێ موچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌م مانگه دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان چه‌ند رۆژێك دواكه‌وتوه و تائێستاش ته‌نها وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه موچه‌ی ته‌مموزی پێدراوه و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه، چونكه پێشتر به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند جارێك دوپاتیان ده‌كرده‌وه، كه دواكه‌وتنی موچه نامێنێت و هه‌موو 30 رۆژ جارێك دابه‌ش ده‌كرێت.