"مەترسی لەسەر هاووڵاتیانی كورد لە رۆژئاوا دروستبووەو ئاوارەی سنورەكان بوون"

09/10/2019

نەوا-كاروان مەحمود 
نوسەرو چاودێری سیاسی رۆژئاوای كوردستان ئاشكرایدەكات، مەترسی زۆر لەسەر هاووڵاتیانی كورد لە رۆژئاوا دروستبووەو هاووڵاتیانی كورد ئاوارە ناوچە سنوریەكان بوون و هیچ شوێنێكی ئارام شك نابەن رووی تێبكەن، هەر هێرشێكیش بۆ سەر هاووڵاتیانی ئاوارە بكرێت ژمارەیەكی زۆر قوربانی لێدەكەوێتەوە.
كاوە خەلیل نوسەرو چاودێری سیاسی رۆژئاوای كوردستان لەبارەی دۆخی رۆژئاوای كوردستان بۆ رادیۆ نەوا وتی: "دۆخی رۆژئاوا زۆرمەترسیدارەو ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیانی كورد لە شارەكانی رۆژئاوا ئاوارەی سەرسنور بوون و هیچ شوێنێكی ئارام شك نابەن پەنای بۆ بەرن و لە مەترسی دوور بكەونەوە.
باسی لەوەشكرد، فرۆكەكان بەردەوام بەئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوەو مەترسی زۆر لەسەر ئەو هاووڵاتیانە هەیە كە روویان لەسنورەكان كردووەو چونكە هەر هێرشێك بۆسەر ئەوان ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی دەبێتە قوربانی.
راشیگەیاند، "تائێستا روون نییە ئەمریكا تاچەند رێگەی داوە سوپای توركیا بچێتە شارە كوردیەكانی رۆژئاوا، خۆ ئەگەر رێگەیان پێبدات بێگومان مەترسی گەورە دروست دەبێت چونكە سوپای سوریای ئازاد كە لەگەڵ سوپای توركیا هێرش دەكەن دوژمنی سەرەكی كوردن و كورد بە كافرو بێ باوەڕو دوژمنی خۆیان دەزانن بۆیە ئەگەر ئەوان بچنە شارە كورد نشینەكانی رۆژئاوا بێگومان قوربانی زۆر دەبێت و مەترسی گەورە لەسەر كوردی رۆژئاوا دروست دەبێت".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group