نه‌وا
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و تێیدا داوا ده‌كات هه‌رچی زووه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه بوه‌ستێندرێن.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی به نیگه‌رانییه‌كی قوڵه‌وه له له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای رۆژئاوای كوردستان ده‌ڕوانێت و داوا ده‌كات هه‌رچی زوه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه بوه‌ستێندرێن و له رێگه‌ی دیالۆگ و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن.
رونیشكراوه‌ته‌وه، دۆخی ناوچه‌كه هیشتا له‌قۆناغێكی هه‌ستیار و ناجێگیردایه‌و شه‌ڕی تیرۆر كۆتایی نه‌هاتوه، گه‌لانی ناوچه‌كه له نه‌هامه‌تی و ناسه‌قامگیریدا ده‌ژین و ئه‌و له‌شكركێشیه‌ش نه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات، به‌ڵكو ئاسۆی چاره‌سه‌ری و ئاشتی دورترده‌خاته‌وه، بۆیه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات هه‌موو هێزو توانایان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه و رێگرتن له ناسه‌قامگیریی زیاتر.
په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، به توندی ئیدانه‌ی هه‌رجۆره په‌لامارێك ده‌كات، كه هاووڵاتیانی سیڤیل به ئامانج بگرێت له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت و ده‌ڵێت "گه‌لی كوردستان به شانازیه‌كی زۆره‌وه پێشه‌نگی خه‌بات و قوربانی بوه له شكستپێهێنانی رێكخراوى داعش و هێنانه‌دیی ئاشتی و سه‌قامگیریی ناوچه‌یی و جیهانی، ته‌ئكیدیش كراوه‌ته‌وه كه په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وام به دواداچون بۆ ئه‌م دۆخه ده‌كات و ئاماده‌كاری بۆ دانیشتنێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر دۆخی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات".