هه‌سه‌ده‌: سێ شه‌ڕڤان و پێنج هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

پێش 1 هەفتە

نه‌وا
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك "هه‌سه‌ده‌" رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ یه‌كه‌م رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی توركیادا، سێ شه‌ڕڤان و پێنج هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، تا ئه‌م به‌یانیه‌ش سوپای توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی هاوپه‌یمانی ئه‌نقه‌ره‌، نه‌یانتوانیوه‌ بچنه‌ خاكی رۆژئاوای كوردستانه‌وه‌.
ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی و ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك "هه‌سه‌ده‌" ئاشكرایكرد، له‌ ئه‌نجامی هێرشی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان، سێ شه‌ڕڤان و پێنج هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.
هه‌سه‌ده‌ راشیگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی سوپای توركیا بۆئه‌وه‌ی سوپاكه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی زه‌مینی بچێته‌ رۆژئاوای كوردستان شكستیهێناوه‌ و شه‌ڕ و پێكدادان له‌سه‌ر هێڵی سنوری نێوان باكور و رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group