نه‌وا
روداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای سلێمانی – دوكان دوو برینداری لێكه‌وته‌وه، به‌هۆی رژانی گازیشه‌وه گرفتی هاتوچۆ بۆ شۆفێران دروستبوو.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ روداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای دوكان-سلێمانی له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب نیسان و بارهه‌ڵگرێكدا رویدا، به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س برینداربون، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشانه‌ی شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی كراون له دوكان، زیانی مادیش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وتوه.
به‌هۆی روداوه‌كه و رژانی گازی شل ئاسته‌نگی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگاكه دروستبوه و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان كار له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.