توركیا هه‌وڵێكى ترامپ بۆ نێوه‌ندگیرى نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و كوردی سوریا ره‌تده‌كاته‌وه‌

13/10/2019 جیهان

نه‌وا

مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ئاشكرایكرد، ئه‌و هه‌وڵه‌ى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌یدات بۆ نێوه‌ندگیریى نێوان توركیا و هێزه‌ كوردییه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به‌هێرشكردنى سه‌ر خاكى سوریا، ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.
مه‌ولود چاوشئۆغڵو له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رادیۆى (دویچه‌ ڤیله‌)ى ئه‌ڵمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، گفتوگۆ و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورده‌كانی سوریا ناكه‌ن، تاكه‌ چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه‌ چه‌ك فڕێبده‌ن، وتیشی "پێشتر چاره‌سه‌رى سیاسییمان له‌ توركیا تاقیكرده‌وه‌ و بینیمان چى رویدا".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، پشتگیریه‌كانى ئه‌حمه‌د ئه‌بوغه‌یت ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى عه‌ره‌بى ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ پرۆسه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ى توركیا بۆسه‌ر باكورى خۆرهه‌ڵاتى سوریا به‌ داگیركارى ناوبردوه‌ و به‌ خیانه‌تكردن له‌ نیشتمانى عه‌ره‌بى له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.
سه‌ره‌ڕاى ناڕه‌زایه‌تییه‌كى فراوانى عه‌ره‌بى و نێوده‌وڵه‌تى، توركیا له‌ په‌لاماردانی رۆژئاواى كوردستان به‌رده‌وامه‌ و هه‌ر چاره‌سه‌رێكى ئاشتیانه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group