هەسەدە: توركیا ئاگربەستی پێشێلكردووە

18/10/2019

نەوا
بەرپرسی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) باس لەوەدەكات سەرەڕای راگەیاندنی بڕیاری وەستاندنی شەڕ، بەڵام توركیا و گروپە سوریەكانی هاوپەیمانی بەردەوامن لە هێرشەكانیان بۆ سەر باكوری سوریا.
مستەفا بالی بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، سەرەڕای رێككەوتن بۆ وەستانی جەنگ، بۆردومانی زەمینی و ئاسمانی دەكرێتە سەر شەڕڤانان، شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان و نەخۆشخانەی سەرێكانی.
راشیگەیاندووە، توركیا لە شەوی رابردووەوە، بە هێرشەكانی ئاگربەستی پێشێلكردووە.
مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمەریكا شەوی پێنجشەممە لە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئاگربەستی لە رۆژئاوای كوردستان راگەیاند و ووتی، ماوەی 120 كاتژمێر جەنگ دەوەستێت و لەو ماوەیە هێزەكانی هەسەدە تا دەرەوەی ناوچەی ئارام دەكشێنەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group