سەركردەیەكی باڵای كۆماریەكان: ترامپ ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكای لاوازكردووە

19/10/2019 جیهان
نەوا
سەرۆكی كۆماریەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا ڕایگەیاند، بڕیارەكانی دۆناڵد ترامپ، بۆتە هۆی لاوازبونی ئاسایشی  نیشتیمانی وڵاتەكەیان.
میچ مەك كانێل سەرۆكی كۆماریەكانی ئەمریكا سەبارەت بە سیاسەتەكانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە سوریا رایگەیاند"چونەدەرەوەی هێزە ئەمریكییەكان لە سوریا، هەڵەیەكی ستراتژیكی مەزنە."
 وتیشی: ترەمپ كوردەكانی بە تەنها جێهیشتوە و"مۆتەكەی ستراتژی"ی دروست كردوە و  "ئەو كارە، ئاسایشی نیشتیمانی ئێمەی لاوازكردوە، دوژمنەكانمان بوێرتر دەكات".
بەبڕوای سەرۆكی كۆماریەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا هێرشی توركیا بۆسەر سوریا"شەڕی ویلایەتە یەكگرتوەكان لەدژ داعش و گشت گروپە ترۆریستییەكان دەگەڕێنێتەوە دواوە."

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group