نه‌وا
پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ یه‌كه ئیداریه‌كانی سنوری پارێزگاكه كۆبوه‌وه و پرسی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی لافاو و كاره‌ساته سروشتیه‌كان له وه‌رزی زستاندا تاووتوێ كرا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر و لیژنه‌ی به‌رگرتن له ئه‌گه‌ری دروستبونی لافاو ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ رودانی لافاو له سنووری پارێزگاكه‌دا تاووتوێ كرد و جه‌ختكرایه‌وه له‌وه‌ی له وه‌رزی باران و زستاندا پێویسته تێكڕای داموده‌زگاكان ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و چاره‌سه‌ری كه‌موكوڕی و كێشه‌ی شوێنه پێشبینیكراوه‌كان بكه‌ن، كه ره‌نگه لافاویان تێدا روبدات.
هه‌روه‌ها ئاماده‌كاری ته‌واویش راگه‌یه‌ندرا بۆ به‌شداری تیمه‌كانی فریاگوزاری و شاره‌وانی و به‌رگریی شارستانی له‌كاتی روودانی هه‌ر لافاوێك بۆئه‌وه‌ی به كه‌مترین زیان تێبپه‌ڕێت.