لە چەند رۆژی رابردودا زیاتر لە حەوت هەزار ئاوارەی سوری هاتونەتە عیراق

پێش 4 هەفتە عێراق

نەوا
كۆمسیۆنی باڵای كاروباری پەنابەران ئاشكرایكرد، لەماوەی 7 رۆژی رابردودا زیاتر 7 هەزار ئاوارەی سوری رویان لە عیراق كردوە.
لەوبارەیەوە ئەندریە ماهیسیچ وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای كاروباری پەنابەران لە پرێس كۆنفرانسێكدا لەشاری جنێفی سویسرا رایگەیاند، لەماوەی 7 رۆژی رابردودا زیاتر لە 7 هەزار ئاوارەی سوری كە زۆرینەیان خەڵكی شارو گوندەكانی باكوری خۆرهەڵاتی سوریان، رویان لە عیراق كردوە، زۆرینەی ژن و منداڵەكانیش كەسوكاریان لەگەڵدا نییە.
وتیشی "ئەو ئاوارانە پێویستیان بە فریاگوزاری سەرەتایی و پشتگیری دەرونی و كۆمەڵایەتی هەیە بەهۆی ئەوەی بەسەریاندا هاتوە".
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای كاروباری پەنابەران رونیكردوەتەوە، رێكخراوەكە و هاوبەشەكانی و دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی كۆمەڵێك خزمەتگوزارییان لەسەر سنورەكان پێشكەش بە ئاوارەكان كردوە وەك پێشوازی و خواردنی ئامادەكراو و گواستنەوەیان بۆ كەمپەكان و پاراستنیان، جگە لە هاتنی ئەو ژمارە ئاوارەیەش، 228 هەزار پەنابەری دیكەی سوری لە عیراقدان.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group