فلۆرینتینۆ پیرێز دەیەوێت رۆناڵدۆ پەلكێشی ریاڵ مەدرید بكاتەوە

28/10/2019 وەرزش

نەوا
لە دوێنێوە دەنگۆیەك بڵاوبۆتەوە، كە گوایە فلۆرینتینۆ پیرێز سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت كریستیانۆ رۆناڵدۆ بباتەوە ریزی یانەی شاهانە.
رۆژنامە و ماڵپەڕی "as"ی ئیسپانی بڵاویكردوەتەوە، كە تۆڕی "دیاریۆ گۆڵ" زانیاری دەستكەوتوە لەبارەی ویستەكەی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید و كردنەوەی هێڵی پەیوەندی لەگەڵ رۆناڵدۆ.
زانیارییەكە بەو جۆرەیە، كە پیرێز دەیەوێت رۆناڵدۆ دوای وازهێنانی لە یاریكردن بگەڕێتەوە ریزی یانەی ریاڵ مەدرید و ببێتە باڵیۆزی یانەكە، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێكی فەرمی نەبوە.
ئەو ئۆفەرەی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید جارێ زۆر زوە، چونكە رۆناڵدۆ هیچ نیازێكی وزاهێنانی نییە لە یاریكردن و دەیەوێت تا تەمەنی 40 ساڵی لە یاریگاكاندا بمێنێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group