نه‌وا
سكرتێری رۆژنامه‌نووسی د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه له هه‌ندێ ماڵپه‌ڕ و پێگه‌ی سۆشیاڵ میدیا هه‌ندێ هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو بڵاو كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گوایه رێگری له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرابێت بچێته هۆتێلی رۆتانا بۆ به‌شداری له پانێلی دیداری مێری، ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵه تێگه‌یشتنێك بووه و هۆكاره‌كه‌ی كارمه‌ندانی كۆمپانیای سیكیوریتی بووه له‌و شوێنه و هیچ په‌یوه‌ندیی به پاسه‌وان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه".
له رونكردنه‌وه‌كه ئه‌وه‌ش هاتووه، هه‌ر ماڵپه‌ڕ و راگه‌یاندنێك هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو له‌م باره‌یه‌وه بڵاو بكاته‌وه، رێوشوێنی یاسایی ده‌گرینه به‌ر.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه:
لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی له سكرتێری ڕۆژنامه‌نووسی به‌ڕێز د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌داخه‌وه له هه‌ندێ ماڵپه‌ڕ و پێگه‌ی سۆشیاڵ میدیا هه‌ندێ هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو بڵاو كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه ڕێگری له به‌رێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرابێت بچێته هۆتێلی ڕۆتانا بۆ به‌شداری له پانێلی دیداری مێری.
لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵه تێگه‌یشتنێك بووه و هۆكاره‌كه‌ی كارمه‌ندانی كۆمپانیای سیكیوریتی بووه له‌و شوێنه و هیچ په‌یوه‌ندیی به پاسه‌وان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه.
هه‌ر ماڵپه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنێك هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو له‌م باره‌یه‌وه بڵاو بكاته‌وه، رێوشوێنی یاسایی ده‌گرینه به‌ر.