نه‌وا- لاڤه كورده
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رقاڵی چه‌ند پلانێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی روداوه‌كانی هاتوچۆ.
له‌وباره‌یه‌وه رائید كارزان مه‌جید وته‌بێژی هاتوچۆی گه‌رمیان له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "شه‌قام"ی رادیۆ نه‌وادا وتی "له هه‌موو تۆڕی رێگاوباندا ئێستا حكومه‌ت هه‌نگاوی ناوه و له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌موو تۆڕه‌كانی رێگاوبان تا چوار ساڵی ئاینده ده‌كاته دوو ئاڕاسته، به‌تایبه‌ت رێگای گه‌رمیان هه‌روه‌ها شاڕێی گه‌رمیان-سلێمانی كه زۆر قه‌ره‌باڵغه، هه‌موو رێگاكان كاریان تێدا ده‌كرێت و ئومێد ده‌كه‌ین له‌و ماوه‌یه‌دا كاری تێدا بكرێت".
هه‌ر له به‌رنامه‌كه‌دا عه‌مید ئه‌سعه‌د مه‌لا كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانانی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان وتی "یه‌كێك له‌و پلانانه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه گواستنه‌وه‌ی گشتییه بۆئه‌وه‌ی په‌ره‌ی پێبده‌ین، به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له شاره‌كان بۆمان دێت رێژه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان رێژه‌ی قوربانیه‌كان دیاریده‌كات، بۆیه پلانمانه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌یه سیستمێكی رێك‌وپێك بۆ گواستنه‌وه‌ی گشتی جیهانیی دابنێین تا هاووڵاتی له هه‌بوونی ئۆتۆمبێلی خۆی دوربكه‌وێته‌وه و هه‌ر شاره و به‌پێی ژماره ئۆتۆمبێلی بۆ دابین بكرێت".