ئێران.. بومەلەرزە زیانی گیانی لێكەوتەوە

08/11/2019 جیهان

نەوا
بومەلەرزەیەكی بەهێز پارێزگای ئازەربایجانی خۆرهەڵاتی ئێرانی هەژاند و بەهۆیەوە لانی كەم چوار كەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران كاتژمێر 2 و 17 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە كاتی تاران بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.9 پلە بە پێوەری ریختەر شاری میانەی لە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرهەڵات هەژاندووە.
بەپێی ئەو هەوالانە لە گوندی وەرەنكەش كە چەقی بومەلەرزەكە بووە 30 خانوو بە تەواوەتی روخاون و لانی كەم چوار كەس گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەهۆی ئەو بومەلەرزەوە ئاگركەوتنەوە لە هێڵەكانی گواستنەوەی غازی سروشتی روویداوە، بەڵام بەوتەی بەرپرسانی خۆجێیی توانیویانە ئاگركەوتنەوەكان كۆنتڕۆڵ بكەن.
لە لایەكی ترەوە بە گوێرەی زانیاریەكانی ناوەندی بومەلەرزەزانی زانكۆی تاران لەدوای ئەو بومەلەرزەزە زیاتر لە 40 پاشكۆ بومەلەرزە كە گوڕی هەندێكیان لە سەرووی 4 پلە بە پێوەری ریختەرەوە بووە، پارێزگای ئازەربایجانی خۆرهەڵاتی هەژاندووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group