مەزڵوم عەبدی: نەتەوەیەكگرتوەكان بەشداری لە پاكتاوی نەژادی باكوری سوریا دەكات

08/11/2019

نەوا
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هەسەدە رایگەیاند، ئەركی نەتەوە یەكگرتووەكان پاراستنی دانیشتووانی خۆجێییە نەك بەشداریكردن لە پڕۆژەی پاكتاوی رەگەزی.
 عەبدی لەتوویتێكدا دەڵێت "توركیا لە باكوری سوریا سیاسەتی پاكتاوی رەگەزی لەژێر چەتری یاسای نێودەوەڵەتیدا جێبەجێ دەكات". 
 فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هەسەدە رەخنەی تووندی لە لێدوانەكەی گۆتێرس، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی دروستكردنی لیژنەیەك بۆ تاوتوێكردنی پێشنیازێكی توركیا بۆ دروستكردنی كۆمەڵگەیەی دانیشتووان لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی توركیا لە باكوری سوریا گرت و بە "دەستتێكەڵكردنی مەترسیداری نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ توركیا بۆ سیاسەتی كۆمەڵكوژی" ناوی هێنا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group