سیستانی: پێویستە خشتەیەكی زەمەنی بۆ جێبەجێكردنی داواكاری خۆپیشاندەران رابگەیەنرێت

08/11/2019 عێراق

نەوا
نوێنەری عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق رایگەیاند،"دەرفەتماوە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی"، داواشی كردو ئەوانەی توندوتیژیان بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجامداوە سزا بدرێن.
عەبدولمەهدی كەربەلایی نوێنەری تایبەتی عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق رایگەیاند،" دەرفەت ماوەی بۆ ئەنجامدانی چاكسازی، بەڵام پێویستە حكومەت و لایەنە سیاسیەكان خشتەیەكی زەمەنی بۆ  جێبەجێ كردنی داواكاری خۆپیشاندەران دیاری بكەن.
نوێنەرەكەی سیستانی باسی لەوەشكرد، توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەكار نەهێنرێت و ئەوانەی دەستیان هەبووە لە كوشتن و برینداركردنی خۆپیشاندەران سزا بدرێن.
هاوكات هۆشداریدا لەوەی كە دەستی دەرەكی و هەندێك لایەنی ناوخۆیی دەیانەوێت بزوتنەوەی ناڕەزایەتی بەكار بهێنن بۆ بەرژەوەندی خۆیان، لەبەر ئەوە داوا لە خۆپیشاندەران دەكات رێگە نەدەن هیچ دەستێك تێكەڵ بێت و رێڕەوی خۆپیشاندانەكان بە ئاقارێكی دیكەدا  بگۆڕێت.
لە كۆتایشدا داوا لە خەڵك دەكات رێز لە هێزە ئەمنییەكان بگرن بەو پێیەی سەلامەتی ئەوان دەپارێزن و پێشتر جەنگی تیرۆ و داعشیان كردووە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group