لە هەرێمی كوردستان رێوڕەسمی یادی لەدایكبونی پێغەمبەری ئیسلام رێكدەخرێت

09/11/2019

نەوا
ئەمڕۆ شەممە 9ی تشرینی‌ دووەمی 2019، كە هاوكاتە لەگەڵ 12ی رەبیعی یەكەمی 1441ی كۆچی، رۆژی لەدایكبوونی محەمەد پێغەمبەری ئیسلامە (دروودی خودای لەسەربێت) و بەو بۆنەیەوە لە شارەكانی هەرێم رێوڕەسمی جۆراوجۆر رێكدەخرێت.
لەو چوارچێوەیەدا بەیانی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر بەشداریی لە مەراسیمی مەولودی پێغەمبەری ئیسلام كرد، كە ساڵانە لە پایتەختی هەرێمی كوردستان و شارەكانی دیكە یادەكە بەرز رادەگیرێت و چەندین مەراسیم و ئاهەنگ بەڕێوەدەچێت و هاووڵاتیان خواردن و شیرینی دەبەخشنەوە.
لەلایەن خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە رێی پەیجی خۆیەوە لە فەیسبوك نوسیویەتی "بەبۆنەی یادی لەداییكبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی موحەممەد "د.خ"، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین، ئومێدەوارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتەمایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو گەلانی ناوچەكەمان و جیهان، هانی زیاتری هەموولایەك بدات بۆ سەرخستنی پەیامی ئاشتی و رەخساندنی زەمینەی دۆستایەتی و لێبوردەیی و پێكەوەژیان لەنێوان گەلان و سەرجەم پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكاندا".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group