راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا: توركیا تاوانی جەنگ بكات دەستەوەستان نابین

پێش 3 هەفتە جیهان

نەوا
رۆبەرت ئۆبراین راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، ئەنقەرە لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ دژی كوردانی سوریا ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، لەو حاڵەتەدا واشنتۆن دەستەوەستان نابێت.
ئۆبراین بە كەناڵی (CBS News)ی ئەمریكی وتوە، واشنتۆن نیگەرانە لەو راپۆرتانەی باس لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ دەكەن لەمیانی ئۆپەراسیۆنی توركیا بۆسەر باكوری خۆرهەڵاتی سوریا.
وتیشی، لە سەدەی 21دا هیچ شوێنێك بۆ كۆمەڵكوژی و پاكتاوی نەژادی و تاوانەكانی جەنگ بوونی نییە، ئەمریكا لەوبارەیەوە دەستەوەستان ناوەستێت و ئەو هەڵوێستەشیان بە ڕونی بە توركیا گەیاندوە.
راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دوپاتیكردەوە، واشنتۆن لە كڕینی سیستمی بەرگریی روسی لەلایەن توركیاوە نیگەرانە و ئەگەر ئەنقەرە ئەو سیستمە لانەبات، واشنتۆن سزای دەدات، بەشێوەیەك كە "توركیا هەست بە كاریگەریی ئەو سزایانە دەكات".
ئۆبراین پێیوایە ئەگەر یاسای تایبەت بە سزادانی توركیا لە كۆنگرێس بخرێتە دەنگدانەوە، زۆرینەی ڕەهای ئەندامانی هەردوو پارتی كۆماری و دیموكراتەكان دەنگی پێدەدەن.
راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا وتیشی "لە سەردانی چەند رۆژی داهاتوی رەجەب تەیلب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا بۆ ئەمریكا، ترامپ بەڕوونی ئەو پەیامەی دەداتێ، كە لە ریزەكانی پەیمانی ناتۆدا رێگە بە بونی سیستمی ئێس 400 و چەكی رۆسی نادرێت".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group