كۆمپانیای هواوی بەخششێكی زەبەلاح دەداتە كارمەندەكانی

پێش 4 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا
كۆمپانیای هواوی چینی ئاشكرایكرد، بەخششێكی گەورەی پارەی كاشی بەبڕی 286 ملیۆن دۆلار بۆ كارمەندەكانی دابینكردوە و بەسەر ئەوانەدا دابەشدەكرێت، كە هاوكاربون لە كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی قەدەغەی بازرگانی لەگەڵ ئەمریكا.
كۆمپانیا چینییەكە ئاماژەی بەوەداوە، لە هەوڵی دابینكردنی جێگرەوەیە بۆ پێداویستیەكانی ئەمریكا، كە بەهۆی قەدەغەكردنی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە ناتوانێت دابینیان بكات، هەروەها كارمەندەكان ئاگاداركراونەتەوە و ئەو پارەیە وەك پێزانینێكە بۆ ئەو هەوڵەی داویانە بۆ روبەڕوبونەوەی گوشارەكانی ئەمریكا.
لای خۆیشیەوە وتەبێژی كۆمپانیاكە رونیكردوەتەوە، سەرجەم كارمەندانی هواوی، كە 190 هەزار كەسن، موچەی ئەم مانگەیان دوو هێندە دەبێت، هەروەها بەخششە كاشەكەش بۆ تیمی گەڕان و گەشەپێدان بەتایبەتی كەرتی چیپەكانی HiSilicon دەبێت، كە جێگرەوەیان بۆ چیپی ئەمریكی دروستكردوە، هەروەها ئەوانەش دەگرێتەوە، كە كار لەسەر گواستنەوەی پێداویستیەكانی كۆمپانیاكە لە ئەمریكاوە بۆ شوێنێكی تر دەكەن، سەرەڕای ئەوانەی هاوكاربون لە گەشەپێدانی سیستمی كارپێكردنی ناوخۆیی كۆمپانیاكە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group