نه‌وا
یاساناسێك ده‌ڵێت: " ئه‌وه منیش ھاتمه سه‌ر مه‌زھه‌بی فه‌رھاد پیرباڵ و منیش میز به‌داگادا ده‌كه‌م".
حاكم شێخ له‌تیف یاساناس و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسیووك نوسیویه‌تی، "رۆژنامه‌نوسێك له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌نوسی ده‌سگیر بكرێت كه یاسا رێگا نادات ده‌سگیر بكرێت. كه‌چی ده‌سگیری بكه‌یت، له‌وه‌ش سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تر له دادگای جزیره‌ی واقواق كاتێك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت په‌یامێك له میدیاوه ده‌نێرێ یه‌كسه‌ر ئازاد ده‌كرێت".
یاساناسه‌كه راشیگه‌یاندووه، "ئاخر كه پێویست نه‌بوو ده‌سگیر بكرێ بۆ ده‌سگیرتان كرد، ئه‌گه‌ریش ده‌سگیركردنه‌كه‌ی یاسایی بوو بۆ به په‌یامێكی سیاسی ئازاد كرا، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌نجومه‌نی داوه‌ری بوایه ده‌بوایه یه‌كسه‌ر ئه‌و دادوه‌ره‌ی بدایه به لێكۆلینه‌وه".
حاكم شێخ له‌تیف له كۆتایی نوسینه‌كه‌ی وه‌ك تێبینی نوسیویه‌تی "دیاره ھه‌ڵوێستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له به‌رگریكردن له ئازادی ڕاده‌ربڕین كارێكی باشه‌و یه‌كه‌مجاره بیبینم له‌سه‌ر ھه‌مان ئاراسته‌ی مام جه‌لال له مه‌ڕ به‌رگری كردن له‌ئازادی بیروڕا ھه‌نگاو ده‌نێت".