نوجەیفی و عەللاوی و عەبادی رێككەوتون لەسەر لەسەركارلادانی حكومەت

پێش 4 هەفتە عێراق

نەوا
ئوسامە نوجەیفی رێككەوتنی لەگەڵ هەریەكە لە حەیدەر عەبادی و ئەیاد عەللاوی ئاشكراكرد بۆ لەسەركارلادانی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت.
ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی بەرەی (ئینقاز) لە تویتەرەوە رایگەیاند، لەگەڵ هەریەكە لە ئەیاد عەللاوی سەرۆكی (مینبەری عیراقی) و حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانیی (نەسڕ) رێككەوتووە بۆ یەكخستنی هەوڵەكان و چالاكتركردنی كاری سیاسی و پەرلەمانیی ئۆپۆزسیۆن، ئەمەش لەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دوای لەسەركارلادانی حكومەتی ئێستا و پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی.
نوجەیفی دەشڵێت "دەرگای ئەو بەرەیەی پێكیانهێناوە بەڕووی هێزە نیشتمانی و جەماوەرییەكاندا كراوەتەوە بۆ كاركردن لەسەر هێنانەئارای گۆڕانكاری و چاكسازیی سیاسی و كۆتاییهێنان بە گەندەڵی".
ئەو رێككەوتنە لەكاتێكدایە، كە هەر سێ سەركردە عیراقییەكە ئێستا و لە رابردوشدا هەم لە پێگەی بەڕێوەبردنی عیراق و هەم لە بەڕێوەبردنی حزب و هاوپەیمانی و فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەماندا بونیان هەبوە و بڕیاریشیان بە دەست بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group