پەرلەمانتارێك: دەستبردن بۆ دەرماڵەی مامۆستایان ڕەتكراوەیە و هێلی سورە

22/11/2019

نەوا
دابان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند،"دەستبردن بۆ دەرماڵەی مامۆستایان هێڵی سورە".
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی،"با ئەم پەیامە وەك خۆی بگات. لەكاتێكدا فەرمانبەران و موچەخۆران بە قەیرانێكی قورسی داراییدا تێپەڕیون و لە ئێستاشدا پرسی چاكسازی حەتمیە، هەندێك لێدوان قەلەقی دروستكردوە، گرنگە ئەم پەیامە وەك خۆی بگاتە ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی باڵای چاكسازی".
دابان محەمەد نوسیویشیەتی،"ئاساییە موچەی پلە باڵاكان و پەرلەمانتار كەمبكرێتەوە تا ئاستی فەرمانبەرێك، بەڵام دەستبردن بۆ دەرماڵەی مامۆستایان ڕەتكراوەیە و هێلی سورە".
ئاماژەی بەوەشكردوە،"ئاساییە خانەنشینی پلە باڵاكان و پەرلەمانتار وەك بەغدادی لێبكرێت و نەمێنێت، بەڵام مانەوەی خانەنیشینی بەمشێوەی ئێستا ئاسایی نیە و نابێت لە 400 هەزار دینار كەمتربێت".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group